مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ كونسوولى گشتی نوێى به‌ریتانیا کرد

پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ كونسوولى گشتی نوێى به‌ریتانیا کرد

ئه‌مڕۆ سێشەممە 2/6، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەیمس گۆڵدمان، كونسووڵى گشتی نوێى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.  سه‌رۆكی حکوومەت پیرۆزبایى دەستبەکاربوونی لە کونسوولی گشتی کرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە. 

 كونسووڵى گشتی به‌ریتانیا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. 

 لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكه‌ و گرینگی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە