مەسروور بارزانی سهرۆكی حکوومەت پێشوازى له پاتریارک كاردینال لوئیس ساكۆ کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سهرۆكی حکوومەت پێشوازى له پاتریارک كاردینال لوئیس ساكۆ کرد
یەکشەممە 8/6 مەسروور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له كاردینال لوئیس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد کە لە ژمارەیەک لە مەتڕانەکان پێکهاتبوو.
له دیدارەکەدا، پاتریارک کاردینال لوئیس ساکۆ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکوومەت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی و پشتیوانیەی لێیکراوە و ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانیشی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی خۆی لەبارەی کشاندنەوەی مەرسوومی کۆماری سەرۆککۆماری عێراق تایبەت بە پاتریارک کاردینال لوئیس ساکۆ و کەنیسەی کلدانی دووپات کردەوە و هیوای خواست، ئەو هەڵەیە ڕاست بکرێتەوە.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە مەڵبەندی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و ئازادی ئایینی دەبێت و پاڵپشتی لە پێکهاتەی کریستیانەکان دەکات کە بە ناهەق لە لایەن هەندێک لایەنی نا بەرپرسەوە، ڕووبەرووی پاکتاوی ئایینی دەبنەوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە