مەسروور بارزانی سەررۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەررۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە جەیمز سۆرنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەبوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە ووڵاتەکەی ئامادەی هەر هاوکارییەکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بگەنە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و درێژخایەن لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەندبوونەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ کردووە، بە ئاراستەی گەیشن بە ڕێککەوتن لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی کە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
میکانیزمەکانی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ، گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون .
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە