مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ ی ئایاری ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ی تاووتوێ کرا . هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
ڕۆڵى ئه‌رێنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ، به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە