مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە

پەیامی کورد      ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/29  مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەرهەم ساڵح  کرد.

لەكۆبوونەوەیەكدا دوایین گۆڕانکاری وپێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان تاووتوێ كرا. جەخت لە پێویستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە . لەو چوارچێویەدا پەسەندكردنی یاسای بوودجەی فیدراڵی ٢٠٢١ ، بە هەنگاوێكی ئەرێنی دانرا کە پێویستە بەشێوەیەكی  دادپەروەرانە خزمەتی سەرجەم پێكهاتە و ناوچە جیاوازەكانی عێراق بكات و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش ، بە زووترین کات بنێردرێت.
هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە هەموو لایەنەکان ، پشتیوان بن لە سەرخستنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان .
لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا ، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کرا ، بە ئاراستەی زەمینەخۆشكردن لە بەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە