مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 22 ی ئاب ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە کرا.
باڵیۆزی ژاپۆن، ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەران و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت. ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە