مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌وه پێگه‌یشت‌و هه‌ردوولا جه‌ختیان كردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر تیرۆریستیه، له‌و ڕووه‌شه‌وه بارزانى داواكارییه‌كى ئاراسته‌ى ئه‌مریكا كردووه.
فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاری ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاشكرای كردوه، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٢، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوه پێگەیشتووه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "لەپەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێری سەرکۆنەکردووه‌و هەردوولاش هاوڕابوون لەسەرئەوەی کە ئەم هێرشە تیرۆریستییەو پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری عێراقە".
باس له‌وه‌شكراوه، "سەرۆکی حکوومەت، جەختی لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆو بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دوایی دا بڵاودەکرێنەوەو ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنەسەر هەولێر".
هه‌روه‌ك سەرۆکی حکوومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کردووه "بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکەو داواشیکردووه ئەمریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە