مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی فەڕەنسا ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی فەڕەنسا ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەرال بێرتراند توجوز فەرماندەی گشتی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا.

فەرماندەی گشتی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا، ئاماژەی بە پێگەی گرینگی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ دووپاتکردنەوەی درێژەدانە بە كار و هەماهەنگی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی فەرەنسای کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش و هەماهەنگی دوولایەنە دەربڕی.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە