مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سێمێل دەکات

پەیامی کورد      ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سێمێل دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ ی ئەیلوولی ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی قەزای سێمێلی کرد لە پارێزگای دهۆک .

لە کۆبوونەوەکەدا لە گەڵ قایمقام و بەڕێوبەرەکانی قەزای سێمێل، کە پارێزگاری دهۆکیش ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سەردانەکە ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداری خواست و پێداویستییەکانی قەزای سێمێل بێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەت کاردەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات، بە پێی توانای دارایی بەردەستیش، لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە.
سەرۆکی حکوومەت بەرپرسانی قەزای سێمێلی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەکەیان.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە