مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووهوه
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووهوه
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاووتوێ کرا .
هەردوولا جەختیان لە گرینگی پێکهێنانی حکوومەتێک کردەوە کە خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بابەتی کۆچبەران کرا و ئاماژە بە گرینگیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەریتانیا درا، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و ڕێگریکردن لە کۆچکردن بە ڕێگەی نایاسایی.
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە