مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 18/1/2022، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژەنەرال کارل هاریس جێگری فەماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کرا.

جێگری فەماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سووریا.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە