مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆدەبێتەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20-11-2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کودستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی (دیالۆگی مەنامە 2021)، لەگەڵ سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆ بووەتەوە.
کۆڕبەندی (دیالۆگی مەنامە 2021) لە رۆژی 19-11-2021 دەستی بە کارەکانی کردووە و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوام بێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومەت بەشداری لە کۆڕبەندی (دیالۆگی مەنامە 2021)، دەکات.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە