مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە
پێنجشەممە 1/18 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کۆبووەوە .
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسە و هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و هێرشەکەی بە تووندی سەرکۆنە کرد و ووتی هیچ پاساوێکی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەری عێراق و قبووڵکراو نییە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانی بەریتانیای کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی.
پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابین کردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو.
ئەم بابەتە 12017 جار خوێندراوەتەوە