مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یوونان کۆبووەوە

پەیامی کورد      ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یوونان کۆبووەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ مەسروور بارزانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین لەگەڵ نیکۆس دێندیاس وەزیری دەرەوەی یوونان کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا باروودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یوونان تاوتوێ کرا .

چاکسازییەکانی حکوومەتی هرێمی کوردستان و دەرفەتگەلی وەبەرهێنان ، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی تێرۆریستانی داعش ، گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فێدڕاڵی لە سەر بنەمای دەستوور ، باروودۆخی سووریا و ناوچەکە ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتۆگۆوەکان بوون


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە