مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فێدڕاڵ کۆبووەوە

پەیامی کورد      ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فێدڕاڵ کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵ کۆبوەوە و لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی هەماهەنگی باشی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، "ئەنجامی باش بەدەست هاتوون"، دەشڵێت، "جەخت لە گرینگی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شەنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزه چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە دەکەینەوە".  

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە مەسروور بارزانی لەگەڵ عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵ کۆبوەوە و لە دیدارێکدا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ کرد، بەتایبەتی کە لەسەر پرسی هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر، لە ئەنجامی هەماهەنگی باشی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، ئەنجامی باش بەدەست هاتوون. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا هەروەها "جەخت لە گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزه چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە کرا".
ئەم جۆرە دۆخە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نائاسایی و نادەستورییە، لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە بەردەوامی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی و دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییانی کورد و داگیرکردنی زەوی وزارەکانیان لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد و ووتی، "ئەم جۆرە دۆخە نائاسایی و نادەستوورییە، لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت". 

لەراگەێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تایبەت بە بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، تەوەری دیکەی گفتوگۆکان بوو.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە