مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوەوە

پەیامی کورد     ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوەوە و رایگەیاند، رێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێت ببێتە بنەمایەکی گرینک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهینانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان.

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە موستەفا غالب موخەیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرا لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی بانکی و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی پارە بۆ کاری نایاسایی و پشتیوانیکردنی تیرۆر.

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، جەختی لەوە کردەوە، بانکی ناوەندی، مامەڵە لە گەڵ لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق دەکات کە بنکەکەی لە هەولێرە، وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار و تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری بانکی لە هەرێم.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ بانکی ناوەندی عێراق، دووپاتیشی کردەوە کە ڕێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێت ببێتە بنەمایەکی گرینک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهینانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە