مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد      ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

ئێوارە ئەمڕۆ هەینی 19ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لە گەڵ سێر ستیفن لەڤگرۆڤ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە گرینگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە . 

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە