مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆکوەزیرانی یوونان ەوە پێشوازی لێکرا
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆکوەزیرانی یوونان ەوە پێشوازی لێکرا .
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە ئاتێن کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یوونان و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یوونان، لە ئاتێن ی پایتەخت کۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یوونان و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانە و مێژویی نێوان هەرێمی کوردستان و یوونان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، هیواشی خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆک وەزیرانی یوونان لە هەرێمی کوردستان ببینێت.
سەرۆک وەزیرانی یوونان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیشاندا و بە سەردانێکی مێژویی ناوبرد کە یەکەمجارە سەرۆک وەزیرانێکی هەرێمی کوردستان سەردانی یوونان دەکات، سەرۆک وەزیرانی یۆنان، ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمە لایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەشی بەوەدا کە بەم نزیکانە، بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومی و وەبەرهێنەرانی یوونانی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى، ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە