مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆ دەبێتەوە

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23-11-2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی سوید کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، خاتوو ئان لیندە ئاماژەی بە دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتەکەی کردووە و رۆڵی رەوەندی کوردی لە سوید بە گرینگ و دیار ناوبردووە.

وەزیری دەرەوەی سوید بە رێز و پێزانینـەوە باسی رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە و تێکشکاندنی ئەفسانەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی لەلایەن پێشمەرگەوە بەرز نرخاندووە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، مەسروور بارزانی وێڕای سوپاسکردنی سوید بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، باسی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کارکردن بە ئاراستەی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی کردووە.

مەسروور بارزانی و ئان لیندە لە بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەەکەدا، تیشکیان خستووەتە سەر بارودۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلارووسیا و پۆڵەندا.


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە