مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە
دوێنێ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە داڤۆس ، لە گەڵ سیخرێد کاخ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا. بەتایبەتی هەماهەنگی و هاریکاری لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی هۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە