مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی جیھانی ووزە لە شاری دوبەی،لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ووڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ململانێ و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بازاڕی ووزەی جیھانی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان تاووتوێ کرا .
جەخت لە گرینگی ھەماھەنگی و یەکخستنی ھەوڵەکان لە پێناو سەقامگیری بارودۆخی جیھان و بازاڕی ووزە کرا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە