مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی فلاندەرز کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد      ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی فلاندەرز کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ، لە گەڵ یان یامبۆن سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە شاری بروکسل بەڕێوەچوو، برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز لە هەموو بوارەکاندا تاووتوێ کرا.

سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە شانازی بە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن ، ئامادەیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم ، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەوە و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و پسپۆڕیی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.

  پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، گرینگی بەردەوامبوونی هاوکاری و پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى کۆبوونەوەکە بوون.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە