مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستانبول، لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا کرایەوە.
هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرینگی برەودان بە هەماهەنگی و پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە