مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ جێرەمی کوین وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ درێژەدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی بەریتانیا بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە گرینگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە گەڵ بەریتانیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش وسەقامگیری عێراق و ناوچەکەدا .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە