مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری پەروەردەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد    ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری پەروەردەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 19 ی نیسانی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ نەدیم زەهاوی وەزیری پەروەردەی بەریتانیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن و گرینگی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا کرا و جەخت لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بەریتانیا و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لە بواری خوێندن وپەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی باشترکردنی کوالیتی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرا.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە