مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری کاروباری ووزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری کاروباری ووزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا، لەگەڵ کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری ووزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی لە بواری وزە و بازرگانی تاووتوێ کرا. جەخت لە گرینگی چاکسازیکردن لە سیسمی بانکی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێش بردنی کەرتی ووزە و سوود وەرگرتن لە توانا و شارەزایی کۆمپانیا بەریتانییەکان لە بواری کەرتی بانکی و ووزە بەتایبەتی وزەی پاک و خاوێن و سنووردانان بۆ پیسبوونی هەوا کرا.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە