مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی ئازەربایجان کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی ئازەربایجان کرد
سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایى بۆ ئیلهام عەلی ئێڤ نارد بەبۆنەی ههڵبژاردنهوهى به سهرۆكى ئازهربایجان.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 10-02-2024، مەسروور بارزانی، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایى بۆ ئیلهام عەلی ئێڤ، سهرۆككۆمارى ئازهربایجان نارد بەبۆنەی ههڵبژاردنهوهى دووبارەی .
بە گوێرەی ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە نامەکەدا مەسروور بارزانی "گەرمترین پیرۆزبایی" لە عەلی ئێڤ کردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆمار و هیواى سهركهوتنى بۆ خواستووە.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، وەکوو ئەوەی لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، "ئامادەیی ههرێمى كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا"دووپاتکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، 7-2-2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئازەربایجان بەڕێوەچوو. ئیلهام عەلی ئێڤ بۆ جاری ٥ەم بە سەرۆکی ئەو ووڵاتە هەڵبژێردرایەوە و زیاتر لە سەدا 92ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
ئەم بابەتە 12035 جار خوێندراوەتەوە