مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق کۆبوونەوە

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق کۆبوونەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق کۆبوونەوە و لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆ کرا.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن هوس، باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

بەپێی راگەێندراوەکە، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپای کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەورووپا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

لەراگەێندراوەکەدا هاتوە، باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق، وێڕای دەربڕینی سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هەماهەنگی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی یەکێتی ئەورووپا، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیری یەکێتی ئەورووپاش بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بارودۆخی گشتی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە