مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری بەرەو بەحرەین بەڕێکەوت
ئەمڕۆ هەینی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وەفدێكی باڵای حکوومەتی هەرێم، بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە ٢٠٢١).
كۆڕبەندی مەنامە رۆژانی ١٩-٢١ ی نۆڤەمبەر ، بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتمەدارو بیرمەند و خاوەنکارو کەسایەتي جیهانی بەڕێوەدەچێت.
وەفدی یاوەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لە كۆڕبەندەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.
بڕیارە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەش چەند کۆبوونەوە و دیدارێكی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپایی و ووڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەبن.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە