مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارکی کەنیسەى ڕۆژهەڵاتی ئاشوورى دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارکی کەنیسەى ڕۆژهەڵاتی ئاشوورى دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی وەک پارتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتی ئاشوورى.
سەرۆکی حکوومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارک مار ئاوا خواست و پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی، بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆکی حکوومەتی کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئازادی ئایینی و پاراستنی مافهكانی ههموو پێكهاتهكانی كوردستان دەربڕی.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە