مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابیلۆن کرد

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابیلۆن کرد

ئێوارەی یەکشەممە 27 ی شوباتی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕەیان کلدانی ئەمیندای گشتی بزووتنەوەی بابیلۆن و شاندێکی یاوەری کرد کە لە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی بابیلۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی و پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاووتوێ کرا. جەخت لە سەر گرینگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لە سەر بنەمای بەشداری و شەراکەتی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی عێراقدا.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە