مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئاڵمانیا لە عێراق دەکات

پەیامی کورد        ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئاڵمانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ی ئایاری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئۆله دیل باڵیۆزی ئاڵمانیا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لە دیدارەکەدا کە کلێمێنس زێمتنەر کونسوولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی ئاڵمانیای کرد بۆ ئەرک و خزمەت و هەوڵەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئاڵمانیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
باڵیۆزی ئاڵمانیا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیری و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش .
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرینگی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کاراکردنەوەی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنی هاوبەش و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە