مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

پەیامی کورد       ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نۆڤێمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برونۆ ئەنتۆنیۆ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە میکێلێ کامیرۆتا کونسووڵی ئیتالیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی ئیتالیای کرد بۆ کار و خزمەتەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، سوپاس و پێزانینی بۆ هەماهەنگیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئیتالیا دەربڕی و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، بارودۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی کۆچبەرانی سنوورەکانی بێلارووسیا و پۆڵەندا، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە