مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بێلاڕووسیا لە عێراق دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بێلاڕووسیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ڤیکتۆر ریباک باڵیۆزی بێلارووسیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و بارودۆخی پەنابەران لەو ووڵاتە تاووتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرینگی هەبوونی هەماهەنگی و پەیوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کردەوە کە سەردانی ووڵاتی بێلارووسیا دەکەن کە پێویستە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لە گەڵ بکرێت، هەروەها ڕێگریش بکرێت لە سەفەر و کۆچکردنی نایاسایی .
باڵیۆزی بێلارووسیا، ئامادەیی تەواوی ووڵاتەکەی، بۆ هەماهەنگییکردن و برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە