مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق و ئۆردن دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق و ئۆردن دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گاسەر باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.
باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق و ئۆردن، سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانە کرد و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و ھاندانی ھاتنی کۆمپانیاکانی سویسرا بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی .
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ووڵاتی سویسڕا کرد بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە