مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات

پەیامی کورد      ...    مەسروور بارزانی  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یوناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆزیی نوێی سوید ، هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی سوید لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان .

باڵیۆزی سوید لە عێراق، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانەی سوید کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە