مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا.
باڵیۆزی ڕۆمانیا ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە