مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 7ی ئاداری 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیسپن لیندبەک باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەرویج کرا.
باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق، وێڕای خستنەڕووی پڕۆژە و بەرنامەکانی ووڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامادەیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکوومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی هاوکارییەکانی حکوومەتی نەرویجی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە گەڵ نەرویج و بەهێزترکردنی پەیوەندی هەمەلایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە