مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

 ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میشێل رێنتینار باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە هانز ئاکەربووم کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادە بوو ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ، ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، جەختیشی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردن  و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر .
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی هۆڵەندای کرد و تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەت بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدانی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ کە دەرفەتێکی باش هەیە هەرێمی کوردستان سوود لە  توانا و شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی هۆلەندا وەربگرێت.
گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە