مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/17 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ژاپۆن، ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد، کە فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، جەختیشی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و بەردەوامبوونی پشتیوانیی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، بە تایبەتی برەودان بە وەبەرهێنانی ژاپۆنیی لە هەرێم. باڵیۆزی ژاپۆن، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ ئەو هاوکاریی و ئاسانکارییەی پێشکەشی ئاژانس و ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی ژاپۆن لە هەرێم دەکات.
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان ،دووپاتیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێم، پێشوازی لە پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ژاپۆن دەکات.
لە دیدارەکەدا بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر ناگایاما نۆشیکۆ ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست بەبۆنەی تەواوبوونی کار و ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە