مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئۆلریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای سوپاسکردنی باڵیۆزی کەنەدا بۆ  کار و هەوڵەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کەنەدا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
باڵیۆزی کەنەدا، ئاماژەی بە گرینگی بەردەوامبوونی پەیوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد و خواستی ووڵاتەکەشی بۆ برەودان بەو پەیوەندییانە، لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.
بارودۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە