مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یوونان لە عێراق دەکات

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یوونان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یوونان لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە ئێفتیموو کۆستۆپۆلۆس کۆنسووڵی یۆنان لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا .
باڵیۆزی یوونان ئامادەیی ووڵاتەکەی دەربڕی بۆ  پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە