مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی دیسەمبەری ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نزار ئەلخەیرەللا بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرسی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا کرا و ستایشی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە