مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/19 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا . جەخت لە گرینگی هەماهەنگی و بەردەوامی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە . بەتایبەتی  بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە