مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بارزگانی بەریتانی- عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بارزگانی بەریتانی- عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.
ئەمڕۆ شەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن سەرۆکی ئەنجوومەنی بارزگانی بەریتانی- عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنەکەیان خستەڕوو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت و کارکردن بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، دووپاتیشی کردەوە کە ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرینگ لە ناوچەکەدا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە