مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد UNITAD) دەکات
پەیامی کورد .... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد UNITAD) دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/19 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەریم ئەسەد ئەحمەد خان ، ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد UNITAD) کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش و هەماهەنگی دەسەڵاتی دادوەری و دام ودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان کرا.
ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی یوونیتاد ، ستایشی هەماهەنگی حکوومەتی هەرێم و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکوومەتی لە کار و ئەرکەکانی تیمی یوونیتاد و سیستەمی دادوەری کرد و ئەزموونی هەرێمی کوردستانیشی لەم بوارەدا، وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو لە ناوچەکە ناوبرد.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی یوونیتاد ی کرد بۆ ماوەی کارکردنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە پێناو هێنانەدی دادپەروەری بۆ قوربانییانی تاوانەکانی داعش و قەرەبووکردنەوەی کەس و کاریان. پیرۆزبایی شی لێکرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک داواکاری گشتی دادگای نێودەولەتی تاوانەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە