مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکات

پەیامی کورد      ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا جەخت لە گرینگی هەماهەنگی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/9/7، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان دووپاتی کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و نەهێشتنی قۆرخکاری و ڕووتین.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە