مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە یاسین ئەلمەعمووری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد .

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی،کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستەڕوو. ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا.

لە دیدارەکەدا هەروەها ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە وپەنابەران و گرینگی هاوکاریکردنیان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان کرا.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە