مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەکات

پەیامی کورد    ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد .

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهینانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا و جەخت لە گرینگی هەماهەنگی و لە یەک نزیکبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ.

شاندی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە سەرکەوتنی ھەرێم سەرکەوتنی ھەموو عێراقە و پێویستە ھەموو ھەوڵەکانمان چڕبکەینەوە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی گشت ھاووڵاتییانی عێراق.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە