مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ١ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتی گریگۆری لۆجێرفۆ جێگری باڵیۆز کرد.
لە دیدارەکەدا کە ڕۆبێرت پالەدینۆ کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران
و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا.
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرینگی بەردەوامبوونی پشتیوانی و هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و برەودان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە